ڕاستەوخۆ

ترەمپ، تاوتوێی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی سنوردار بۆ سەر ئێران دەکات

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ترەمپ لەگەڵ تیمە ڕاوێژکارەکەی تاوتوێی گەرمارۆی گشتگیری دەریایی و ئەنجامدانی هێرشی سەربازی سنوردار بۆ سەر ئێران دەکات، دەشڵێت، ترەمپ نایەوێت هێرشە سەربازییەکە بەشێوەیەکی گشتگیرانەو درێژ مەودا ئەنجامبدرێت.

هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی تروس سۆشیاڵ دا ڕایگەیاند، دەیەوێت هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا گەرووی هورمز بەڕێوەببەن و کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی کەشتییەکان بکەن و هەروەها بەهۆی مین ڕێژکردنی گەرووی هورمز ئێرانی بە "وەرگرتنی باجی جیهانی" تۆمەتبار کرد.

دوا بە دوای ئەم هەوڵەی ترەمپ سوپای پاسداران ڕایگەیاند، هەر جموجۆڵیکی سەربازیی لە گەرووی هورمز بە پێشێلکردنی ئاگربەست دادەنرێت و ئەوان بەپێچەوانەی هەواڵە درۆییەنەکانی هەندێک میدیا ڕێگەیان بە تێپەڕینی کەشتی مەدەنی داوە و تەنها ڕێگری لەو کەشتییە سەربازییەکان دەکەن.

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، کە گەمارۆی گشتگیری دەریایی خستووەتە سەر کەشتییە ئێرانییەکان و لەمەودوا بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە کەشتییە نەوت هەڵگرەکانی ئێران نادەن کە بە ئازادانە بەناو ئاوەکانی ناوچەکەدا تێپەڕن و نەوت هەناردەی وڵاتانی تر بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.