بەهۆی کەمبوونەوەی غاز و گرانبوونی نرخەکەیەوە بڕیارە ئەمڕۆ لە شارۆچکەى چەمچەماڵ گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام بدرێت.
بڕیارە گردبوونەوەکە کەمێکى دیکە و لە کاتژمێر 9 لەلایەن خاوەن و کرێکارانى نانەواخانە و چێشتخانەکانەوە ئەنجام بدرێت.
لەدوای سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا-ئیسرائیل و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەغازییەکانی هەرێمی کوردستان، قەیرانی غاز دروستبووە و لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتییان غازیان بە نرخی ئاسایی دەستناکەوێت نرخە بازرگانییەکەشی بۆ هەر بتڵێک لە هەشت هەزار و 500 دینارەوە بۆ زیاتر لە 40 هەزار دینار بەرزبووەتەوە .