سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سهرۆكی حكومهت پهیامیان بۆ رۆژی زمانی دایك بڵاوكردهوه، نێچیرڤان بارزانی دهڵێ، كوردستان لانكهی پێكهوه ژیانی زمانه جیاوازهكانه.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شانازی دەکەن کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمانە جیاوازەکانە، دەشڵێت، پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە.
هاوكات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومهتی ههرێی كوردستان رایگهیاند، هەرێمی کوردستان بە هەبوونی زمان و کولتووری جیاوازەوە دەوڵەمەندە و جێی شانازییە، کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، ئازادانە بە زمانی دایکی خۆیان دەدوێن و دەخوێنن.
دهشڵێ، زمان بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکان دووپاتدەکاتەوە.