فەرماندەی گشتی هەسەدە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و دهڵێ، خوێندن به زمانی دایك یهكێك بوو له دهستكهوته ههره گهورهكانی شۆڕشی رۆژاڤا.
مهزڵوم عەبدی سەرەڕای پیرۆزکردنی ڕۆژی جیهانی دایکی لە هەموو مامۆستایان و توێژەرانی زمانی کوردی ڕایگەیاند، پێشتر بەهۆی ستەمكارییەکانی ڕژێمی بەعس خوێندن بە زمانی دایکی قەدەغە کرابوو، لەماوەی پێشوتردا زۆرکەس بەهۆی قسەکردن بە زمانی کوردی و زمانەکانی تر ڕووبەڕوی گرتن و ئەشکەنجان بوونەوە .
ئاماژهی بهوهشدا، لە سەردەمی دامەزراندنی شۆڕشی رۆژاڤاشدا هەوڵدەدرا بەهەموو شێوەیەک تێکۆشانی ئێمە بۆ خوێندن بە زمانی دایکی لەناوببرێت، ئێمە تێکۆشانێکی بێوچانماندا لەپێناو بەدەستهێنانی مافی فەرمی خوێندن بە زمانی دایکی و لە ئێستاشدا لە کەسایەتی شۆڕشی رۆژاڤادا بۆ یەکەمینجار توانرا گەلان بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن.