ڕاستەوخۆ

ڕێکخراوی ستۆپ لەبارەی کۆبوونەوەکانی حکومەتی هەرێمەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

reset font size increase font size

لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ستۆپ، ئاماژە بەوە دراوە، تەنها 14%ی ئەرکەکانی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ کراون و حکومەتی کاربەڕێکەریش لە دۆخێکی کاتییەوە بووەتە ئەمری واقیعێکی درێژخایەن.

ڕێکخراوی ستۆپ بۆ چاودێری و پەرەپێدان، نوێترین ڕاپۆرتی خۆی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، درێژەکێشانی تەمەنی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ مەترسییەکی گەورەی دروست کردووە و شێوازی حوکمڕانیی لە دۆخێکی کاتییەوە بۆ دیفاکتۆیەکی درێژخایەن گۆڕیوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ماوەی 19 مانگە پەکخراوە، هاوکات سەرجەم دامەزراوەکانی چاودێری وەک دەستەی دەسپاکی، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی ژینگە، بە هۆی خانەنشینبوونی سەرۆکەکانیان یان بەسەرچوونی ماوەی یاسایییانەوە پەکیان کەوتووە.

فەرمان رەشاد، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە، لە بارەی چالاکییەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: "لە پێنج مانگی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیران دەبوو 21 کۆبوونەوە بکات، کەچی تەنها سێ کۆبوونەوەی کردووە، بەمەش دەرکەوتووە، کە تەنها 14%ی ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە".

ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدایە، چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەردەوام سەرنجیان لەسەر سستبوونی کارەکانی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە و داوای چالاککردنەوەی دامەزراوە چاودێرییەکان دەکەن.

هەرێمی کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.