ئەندامێكی دەستەی بەڕێوبەرایەتیی ناوەندیی دەم پارتی، وه‌ڵامی سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په‌ی دایه‌وه و ده‌ڵێت، پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ساڵ و نیوێكه به‌رده‌وامه و كاتێكی زۆری خایاندووه.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سەرۆکی گشتیی مەهەپە دوێنێ سێشه‌ممه لە کۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی توركیا ئاماژەی بەوەکرد، پرۆسەی هەموارکردنەوەی یاسایی پێویستە بە هەستیاری و وریاییەوە بەڕێوەببرێت و نابێت پەلەی تێدا بکرێت.
له به‌رانبه‌ردا مەحفوز گولەریوز ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتیی ناوەندیی دەم پارتی وه‌ڵامی باخچه‌لی دایه‌وه و گوتی، ساڵ و نیوێک بەسەر پرۆسەکەدا تێپەڕیوە و باسی کاتێکی لەدەستچوو و درەنگکەوتوو دەکەین.
گوتیشی، "لایەنێک بەرپرسیارێتییەکانی خۆی جێبەجێکرد، بەڵام لایەنەکەی تر لەم پرسه‌دا هێشتا هەنگاوێکی بەرچاوی نەناوە، ئەو کۆمیسیۆنەی بۆ پرۆسەکە دامەزرا، سەرەڕای کەموکوڕییەکانیشی، ئێمە وەک هەنگاوێک هەڵیدەسەنگێنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەڵام گفتوگۆکان و پرۆسەی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌كه‌وه زۆری خایاند، "ئێمە چیتر ناتوانین ئەمە وەکو 'پەلەکردن' پێناسە بکەین؛ لەبەرئەوەی ئەو قۆناغە دەمێکە تێپەڕیووه".