وەزیری تەندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، 28 پێشمه‌رگه‌ی برینداری ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێی سنووری سۆران چاره‌سه‌ری ته‌واویان بۆ كراوه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراون.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، له ئێستادا ته‌نها دوو پێشمه‌رگه‌ی بریندار له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كراوه و هه‌رچی پێویست بێت بۆیان له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان بۆیان ئه‌نجامده‌درێت.
گوتیشی، سەرجەم بریندارەکان لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران و نەخۆشخانەی خەلیفان چارەسەریان بۆ كراوه، وەزارەتی تەندروستیش، ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هەیە کە شەو و ڕۆژ لەسەر هێڵ دەبن و لە خزمەت پێشمەرگە بریندارەکان دەبن.
دوێنێ سێشه‌ممه دووجار باره‌گاكانی فیرقه‌ی حه‌وتی سه‌ر به فه‌رمانده‌ی ده‌ڤه‌ری یه‌ك له سنووری سۆران به هێرشی موشه‌كی بالیستیكی ئێرانی هێرشیكرایه سه‌ر و به‌هۆیه‌وه شه‌ش پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و نزیكه‌ی 30 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.