ڕاستەوخۆ

خوێندنی باڵا: ئەمشەو وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین کۆتایی دێت و درێژ ناکرێتەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو، ڕۆژی شەممە، 26ی ئەیلولی 2026، وادەی پێشکەشکردن بۆ سیستمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لە ڕێگەی وێبسایتی فەرمیی ڕێگای زانکۆوە کۆتایی دێت و بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای لەو خوێندکارانە کرد، تاوەکو ئێستا فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە، لەم چەند کاتژمێرەی ماوەدا پرۆسەکە تەواو بکەن و بنێرن، هەروەها ڕوونی کردەوە، خوێندکارانی خوێندنگە نێودەوڵەتی و پیشەییەکانیش هاوشێوەی دەرچووانی دیکە دەتوانن لەم دەرفەتەی کۆتاییدا فۆڕمەکانیان بەکار بهێنن.

سیستمی زانکۆلاین لە 16ی ئەیلولی 2026 کاراکرا و بڕیار بوو لە 24ی ئەیلول کۆتایی بێت، بەڵام وەزارەت بۆ بەخشینی دەرفەتی زیاتر وادەکەی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر تادەکاتە ئەمشەو درێژ کردەوە.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەت، ئەو خوێندکارانەی ئەم ساڵ مافی داواکردنی وەرگرتنیان لە زانکۆکان هەیە پێکهاتوون لە 30 هەزار و 847 دەرچووی بەشی زانستی، حەوت هەزار و 923 دەرچووی وێژەیی، 1,240 دەرچووی ئامادەیییە پیشەیییەکان و 706 دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.