ڕاستەوخۆ

چەکدارانی خێڵێکی بەسرە کەشتییەکی ڕفێندراوی نەوتیان لە کەناراوەکانی سۆماڵ ڕزگار کرد

reset font size increase font size

لە ئۆپەراسیۆنێکی چەکداریی دەگمەندا، چەکدارانی خێڵی «شەغانیبە»ی پارێزگای بەسرە دوای پێنج کاتژمێر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە کەناراوەکانی سۆماڵ، توانییان کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتی ڕفێندراو، کە موڵکی بازرگانێکی خۆیانە لە دەستی چەتەکانی دەریا ڕزگار بوبکەن و 47 کەسی دەستبەسەرکراویش ئازاد بکەن.

ڕۆژی شەممە، 26ی ئەیلولی 2026، زەید موئەییەد، جێگری پارێزگاری بەسرە، ئاشکرای کرد، کەشتییەکە هەڵگری نەوتی عێراقی بووە و موڵکی بازرگانێکی عێراقیی دانیشتووی ئیماراتە، کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لە کەناراوەکانی سۆماڵ لەلایەن چەتەکانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو بە مەبەستی وەرگرتنی سەرانە.

خاوەنی کەشتییەکە بە پشتیوانیی خزمانی خێڵەکەی و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سۆماڵ ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا، کە بووە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی 5 کاتژمێری و ڕزگارکردنی کەشتییەکە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی بەر عێراقییەکان بکەوێت.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، جگە لە ئازادکردنی 47 دەستبەسەرکراوەکەی نێو کەشتییەکە، 7 لە چەتە ڕفێنەرەکان (کە کەسانی سۆماڵی و بیانییان تێدابوو) بە دیل گیران و دەست بەسەر چەکەکانیشیاندا گیرا، هاوکات ژمارەیەک لە چەتەکانیش کوژران. دوای سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە، بەشێک لە بەشداربووانی هێرشەکە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق و خاوەنی کەشتییەکەش بەرەو دووبەی بەڕێ کەوتووە.

سۆماڵ بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییی و هەبوونی زیاتر لە سێ هەزار و 300 کیلۆمەتر کەناراو لەسەر زەریای هیندی و کەنداوی عەدەن، بە دەروازەی سەرەکی بەرەو تەنگەی بابولمەندەب و دەریای سوور دادەنرێت، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بەرەو ئەوروپا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.