ڕاستەوخۆ

ئەسۆشیەتد پرێس: میدیا ئێرانییەکان 10 خاڵی جیاوازی ڕێکكەوتنی ئاگربه‌ستیان بڵاوکردووەتەوە

reset font size increase font size

ئاژانسی ئه‌سۆ شیه‌تد پرێسی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌، میدیا ئێرانییه‌كان هه‌ندێك خاڵی جیاوازی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستیان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك ئه‌و خاڵانه‌ له‌ ده‌قه‌ ئینگلیزییه‌كه‌دا نین.

هەر یەک لە ئەمریکا و ئێران ڕێکكەوتن لەسەر ئاگربەستێكی دوو هه‌فته‌یی و وەستاندنی شەڕ ماوەی بۆ دوو هەفتە، بەڵام دوو جۆری جیاواز لەو خاڵانه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ بكه‌ن.

هه‌رچی میدیا ئێرانییەکانه‌ دەڵێن، تاران ڕێگەی پێدەدرێت یۆرانیۆم بپیتێنێت و دانوستاندن لەسەر بڕەکەی دەکرێت، بەڵام ئەم خاڵە لە دەقە ئینگلیزییەکەدا نییە، ترەمپیش لەسەر ئەو خاڵە دەڵێت ئەو پڕوپاگەندەیە و ڕاست نییە، وەک ئەسۆشیەیتد پرێس لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی پێداوە.

هەروەها لە بەشە ئینگلیزییەکدا هاتووە، ئەمەریکا کەشتییە جەنگییەکانی دەهێنێتە دەوروبەری گەرووی هورمز، بەڵام لە بەشە فارسییەکەیدا دەڵێت، هاتوچۆی بازرگانی بە هەماهه‌نگی لەگەڵ سوپای ئێراندا دەبێت.

ئەوەی هاوبەشە له‌ نێوان هه‌ردوو ده‌قه‌كه‌دا، تەنیا وەستاندنی هێرشەکان و کردنەوەی گەرووی هورمزە، ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس دەڵێت، ئەو خاڵانەی میدیا ئێرانییەکان بڵاو دەکەنەوە جیاواز لە ده‌قه‌ ئینگلیزییەکەی.

هەروەها لە ده‌قه‌ ئەمریکییەکەدا هاتووە، دەبێت ئێران هەموو پرۆگرامە ئەتۆمییەکانی هەڵبوەشێنێتەوە و یۆرانیۆمەکەشی لەژێر چاودێریدا بگوازرێتەوە دەرەوەی ئێران، بەڵام ئەمە لە بەشە فارسییەکەدا نییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.