بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوهختهی بەرپرسانی ڤەنزوێلا، دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکا سەردانی ئهو وڵاتەیان کرد.
بهرپرسه ئهمریكییهكان بریتین بوون لە جەنەڕاڵ فرانسیس دۆنۆڤان، فەرماندەی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لاتین و جۆزیف هومەیر، بەرپرسی باڵای پنتاگۆن، ئەمە یەکەمین شاندی سەربازی ئەمریکایە سەردانی ڤەنزوێلا بکەن لە دوای دەستگیرکردنی مادورۆوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، شاندەکە لەگەڵ دێلسی رۆدیگێرز، سەرۆکی کاتی وڵات، ڤلادیمێر پادیرمۆ، وەزیری بەرگری و دیۆسدادۆ کابیلۆ، وەزیری ناوخۆ کۆبوونەوەتەوە، شاندەکە دوو وەزیرەکەی ڤەنزوێلایان بە بازرگانی بە مادەی هۆشبەر تۆمهتبار کردووە.
هەرچەندە زانیاریی دیكه نهخراوهتهڕوو، بەڵام دۆنۆڤان لە پۆستێکی لە تۆڕی 'ئێکس' وتی، لە گفتوگۆکان جەخت لەسەر سەقامگیری ئاسایشی ڤەنزوێلا کرایەوە، باسی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی سێ قۆناغەکەی سەرۆک ترەمپ کراوە بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری ناوچەکە.