ڕاستەوخۆ

وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا: کۆریای باکوور مووشەکە بالیستییەکانی لە ڕووسیا جێگیر دەکات

reset font size increase font size

دەزگای هەواڵگریی وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کۆریای باکوور بۆ زیادکردنی هێرشە مووشەکییەکانی سەر خاکی ئۆکرانیا، دەستی بە جێگیرکردنی یەکەیەکی تایبەتی مووشەکی لە ڕۆژئاوای ڕووسیا کردووە.

بەگوێڕەی دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیا، مووشەکە بالیستییەکانی کۆریا لەگەڵ 90 سەربازی کۆریا، لەناو تیپی 112ی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، کە لە هەرێمی ڤۆرۆنێژە جێگیرکراون.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیاش، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوە کردەوە، لەو کاتەوەی ئۆتۆمبێل و یەکەکانی کۆریای باکوور لەسەر خاکی ڕووسیا جێگیر دەبن، دەبنە ئامانجی هێرشی ڕەوا بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا و هەنگاوی سەربازی بۆ لەناوبردنیان دەنرێت.

بەرپرسانی ئۆکرانیا داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، گەمارۆی نێودەوڵەتیی لەسەر ڕژێمی کۆریای باکوور زیاد بکرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.