ڕاستەوخۆ

دەنگدانەوەی یاسای چوارچێوە لە میدیا جیهانییەکاندا

reset font size increase font size

پێشکەشکردنی ڕەشنووسی پێشنیازی یاسای بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی، کە لە ناوخۆی تورکیادا بە «یاسای چوارچێوە» ناسراوە بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە، دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لە میدیا و ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکاندا لێ کەوتەوە.

ئاژانسە باڵاکانی وەک ڕویتەرز و ئاسۆشیەیتد پرێس بڵاوبوونەوەی ڕەشنووسەکەیان وەک هەنگاوێکی مێژوویی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ چەکدارییەکان پێناسە کرد، بەڵام هاوکات دەرگیرنەکردنی ناوی عەبدوڵا ئۆجالانیان لە یاساکەدا وەک خاڵێکی جێی سەرنج بەرجەستە کرد.

ئاژانسی ڕویتەرز لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم یاسایە ئامانجی سەرەکی کۆتاییهێنانە بە شەڕ و ئاڵۆزی چەند دەیەی تورکیا و بە گوێرەی زۆرینەی هاوپەیمانیی کۆمار (ئاکەپە و مەهەپە) لە پەرلەمان، چاوەڕوان دەکرێت بێ ئاستەنگ لە کاتێکی کورتدا تێپەڕێندرێت. ئەم ڕاپۆرتەی ڕویتەرز لەلایەن چەندین دەزگای میدیایی جیهانیی وەک عەرەب نیوز، ئۆرشەلیم پۆست، واشنتن پۆست و زە ستڕایتس تایمزەوە بڵاو کرایەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی ئاسۆشیەیتد پرێس، تیشکی خستە سەر لێدوانەکانی عەبدوڵا گوڵەر، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا و ڕایگەیاند، پڕۆژەیاساکە سەرەتا لە کۆمیسۆنی داد و پاشان لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت، تاوەکو پێش دەستپێکردنی پشووی هاوینەی پەرلەمان بە فەرمی پەسەند بکرێت.

ئاژانسی یو ئێن ئای (UNI)ی هیندی و ماڵپەڕی بەڵقان ئینسایت (Balkan Insight) پرۆسەکەیان وەک گەورەترین و گشتگیرترین هەنگاوی یاسایی لە مێژووی پرسی کورد لە تورکیادا وەسف کرد.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.