ڕاستەوخۆ

ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە لێدوانی نوێیدا

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ستراتیژی وڵاتەکەی بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوتوو بووە و هۆشداریشیدا، کە ئاگربەستی ئێستا لەژێر مەترسیی هەڵوەشانەوەدایە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد: "پلانەکانی بۆ گەمارۆدانی ئێران بەشێک بووە لە ستراتیژییەکی سەربازیی زیرەکانە". جەختیشی لەوە کردەوە، لەبارەی دۆخی ئێستاوە هەست بە هیچ نیگەرانی و گوشارێک ناکات.

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی هەوڵەکانی پێشووی بۆ دانوستان، تایبەت بە میدیاکان ڕایگەیاند: "ئێرانییەکان پێشنیازێکی گەمژانەیان پێشکەش کردبوو کە جێگەی قبووڵکردن نەبوو". گوتیشی: "بە تووندی لە ئێرانمان دا و ئەنجامیشی هەبوو".

سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند: "نائومێدم لەو کوردانەی کە چەکمان پێ دان بیبەنە ناو ئێران، کەچی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بردیان". ئاماژەی بەوەش کرد، لە نێو ئێرانیشدا وەک ئەمریکا خەڵکی ژیر و شێت هەن.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، دۆخی ئێستای ناوچەکە بە وردی چاودێری دەکرێت و گوتیشی: "ئەو ئاگربەستەی لەگەڵ ئێران هەیە، ئێستا لەژێر چاودێرییەکی چڕدایە و خەریکە کۆتایی دێت".

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.