ڕاستەوخۆ

لە هێرشێکدا لە نێوان حەسەکە و سەرێ کانی پێنج سەربازی سوریا کوژران

reset font size increase font size

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر پاسێکی گواستنەوەی سەربازانی سوری لەسەر ڕێگای نێوان حەسەکە و سەرێ کانی، پێنج سەرباز کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

چەند چەکدارکی نەناسراو لەسەر ڕێگای گشتی حەسەکە - سەرێ کانی، هێرشیان کردە سەر پاسێکی سەربازیی فیرقەی 64ی سەر بە وەزارەتی بەرگری سوریا و بەگوێره‌ی ئامارە بەراییەکان، پێنج سەرباز گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی، لە ناوچەی شەدادییە هێرشێکی دیکە کرایە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزە چەکدارەکان. هۆزی (موشاهیدە)ـش لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی شەدادییەی گرتە ئەستۆ و ڕایانگەیاند: "ئەم هێرشانە وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ سیاسەتی چەوساندنەوە و ستەم کە بەرانبەریان دەکرێت، تا ئەو کاتەی ستەم و چەوساندنەوە کۆتایی نەیەت، هێرشەکانمان بەردەوام دەبن".

هۆزی موشاهیدە لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوای لە هەموو هۆزە عەرەبەکان کردووە، پشتگیرییان بکەن و گوتیشییان: "داواکارین هەمووان پێکەوە لە دژی داگیرکردنی خاکەکەمان بوەستینەوە".

لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی تەشەنەکردنی گرژییەکان لەو ناوچانە، چەندین هێرشی هاوشێوە کراوەتە سەر کاروانە سەربازییەکان و ئەمە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان سەربازی سوریا.

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.