ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم: 70 کەشتیی بازرگانیمان لە دەریای عومان ئاراستە گۆڕیوە

reset font size increase font size

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزە دەریاییەکانی وڵاتەکە لە دەریای عومان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی گەمارۆیەکی توندی دەریایی دژی ئێران و تاوەکو 23ی ئاب، رۆتای 70 کەشتیی بازرگانی گۆڕدراوە.

سێنتکۆم ڕۆژی یەکشەممە (23ی ئابی 2026) لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، دوایین ئامار و پەرەسەندنە سەربازییەکانی پەیوەندیدار بە ئۆپەراسیۆنی هێزە دەریاییەکانی لە دەریای عومان دژی هەناردە و بازرگانیی دەریاییی ئێران بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەی سەنتکۆم، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێراندا و تاوەکو 23ی ئاب، ڕێگری لە تێپەڕبوونی 70 کەشتیی بازرگانی کراوە و ئاراستەی جووڵەکەیان بە زۆر گۆڕدراوە؛

هەروەها بەهۆی پابەند نەبوون بە بڕیارەکانەوە، 3 کەشتیی بازرگانی پەکخراون.

هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا چوونەتە سەر 2 کەشتیی دیکەش و پشکنینی وردیان بۆ ئەنجام داون بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ شتمەکێکی قەدەغە یان نەوت کە پەیوەندیی بە ئێرانەوە هەبێت هەڵناگرن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەەڕوو کە کەشتیی جەنگیی (USS John Finn - DDG 113) نێردراوەتە دەریای عومان و ئەرکی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بەڕێوەدەبات.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.