ڕاستەوخۆ

هەنگاو: لە مانگی ڕابردوودا68 هاووڵاتی لە ئێران لەسێدارە دراون و مامۆستایەکی زانکۆش سزادرا

reset font size increase font size

شەپۆلی لەسێدارەدان و گوشارە ئەمنییەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، و ڕێکخراوە مافییەکان ئاماری نوێ سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بڵاو دەکەنەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرای کرد کە تەنیا لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، سزای لەسێدارەدانی ٦٨ زیندانی لە زیندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا جێبەجێ کراوە، کە لە میانەیانەدا چوار کەسیان زیندانیی سیاسی بوون. بەپێی ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لەسێدارە دراون گەیشتووەتە لانیکەم ٦٠٤ هاووڵاتی.

لە لایەکی ترەوە، ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز ڕایگەیاند کە دادگاکانی ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنیان بەسەر مامۆستایەکی زانکۆدا سەپاندووە، ئەوەش بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی مانگی یەکی ئەمساڵدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.