ڕاستەوخۆ

فاینەنشیاڵ تایمز: ڕووسیا بە نهێنی یارمەتیی ئێرانی داوە بۆ پەرەپێدانی مووشەکی کروز و هایپەرسۆنیک

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی فاینەنشیاڵ تایمزی بەریتانی بە پشتبەستن بە کۆمەڵێک بەڵگە و دۆکیۆمێنت ئاشکرای کرد کە ڕووسیا لە ساڵانی ڕابردوودا بە نهێنی یارمەتیی ئێرانی داوە بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای تایبەت بە مووشەکی کروز و هایپەرسۆنیک.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، مۆسکۆ لە ڕێگەی پرۆژەیەکی نهێنییەوە لە ساڵی ٢٠٢٣وە هاوکارییەکانی خۆی بۆ تاران لە بواری بەرهەمهێنانی مووشەک دەست پێ کردووە و ژمارەیەک پسپۆڕ و ئەندازیاری مووشەکیی ڕووسی لەم پرۆژەیەدا هاوکاریی تەکنیکییان بە ئێران گەیاندووە.

ڕۆژنامەکە ئامانجی سەرەکیی ئەم پرۆژەیەی بە پەرەپێدانی سیستەمی پاڵنەری «ڕەمجێت» (Ramjet) زانیوە، کە توانای هەیە خێرایی مووشەکە کروز و هایپەرسۆنیکەکان بۆ چەند هێندەی خێرایی دەنگ بەرز بکاتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.