ڕاستەوخۆ

تەقینەوەیەک لە نزیک دوورگەی لارەك لە باشووری ئێران ڕوویدا؛ ئەمریکا دوو سەکۆی مووشەکیی پێکاوە

reset font size increase font size

ئاژانسی دەنگوباسی "فارس"ی ئێرانی ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک دوورگەی "لارەک" لە کەنداوی فارس بیستراوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە بە نادیاری ماوەتەوە.لە لایەکی ترەوە، ماڵپەڕی "ئاکیۆس"ی ئەمریکی لە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئیدارەی ئەمریکاوە گواستوویەتییەوە، پێشتر لە هەمان ڕۆژدا هێزەکانی ئەمریکا دوو سەکۆی مووشەکیی ئێرانیان لەسەر دوورگەی لارەک کردووەتە ئامانج و پێکاویانە.

لە کاردانەوەی هێرشەکەدا، سوپای پاسداران پەیامێکی هۆشداریی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "وەڵامێکی زۆر توندمان بەرامبەر هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی لارەک دەبێت و دەستدرێژیکاران بە توندی بەسزا دەگەیەنین."

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.