لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر 30 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرت و دوو بازرگانی سەرەکیی ئەو مادانەیان دەستگیر کرد.
ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئابی 2026، ڕەحیم جەهانبەخش، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، جیا لە دەستبەسەرداگرتنی 30 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر، دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلیشدا گیراوە کە بۆ گواستنەوەی مادەکان بەکارهێنراون.
فەرماندەی پۆلیسی ورمێ ئاماژەی بەوەش کرد، ڕاستەوخۆ دوای دەستگیرکردنی بازرگانەکان، ژمارەیەک ئاڵوودەبووی مادەی هۆشبەریش لە ناوچەکە کۆکراونەتەوە و ڕەوانەی بنکەکانی شیاندنەوە و چارەسەرکراون.