ڕاستەوخۆ

هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هاووڵاتییەکی کوردیان لە سەردەشت دەستبەسەر کرد

reset font size increase font size

رەحیم حەسەنپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی نالاسی سەربە شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٠ی ئاب هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنکارەکەی کە کێڵگەیەکە لە نزیک گوندی بناوەی نالاس و بێ بوونی مەرجی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

ناوبراو بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی-سەربازیی سوپا لە شاری ورمێ گواستراوەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی حەسەنپوور کراون، لەبەردەستدا نییە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.