بە گوێرەی ئاماری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێژەی لەدایکبوون لەو پارێزگایە کەمبووەتەوە، ئەوەش بووەتەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی گەنجان و زۆربوونی بەساڵاچووان.
بەرپرسی بەشی تەندروستیی لە زانکۆی ئیلام بە میدیای ئێرانی ڕاگەیاندووە، تێکڕای ڕێژەی منداڵبوون بۆ هەر ژنێک لە پارێزگاکە گەیشتووەتە نزیکەی یەک منداڵ، ئەوەش وا دەکات لە هەر نەوەیەکدا ژمارەی دانیشتووان بۆ نیوە دابەزێت.
گوتوشیەتی، توێژینەوەیەک کە بە هاوکاریی زانکۆی پارێزگاری ئیلام ئەنجامدراوە دەریدەخات، هۆکارە ئابوورییەکان وەک سەرەکیترین هۆکاری کەمبوونەوەی هاوسەرگیری و منداڵبوون دەستنیشان کراون.