تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا و عێراق، ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بنکەی ئاسمانیی "ئەبو زوهور" لە سووریا، خەریکبووە ببێتە هۆکاری هەڵگیرسانی ئاڵۆزییەکی مەترسیدار لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل.
تۆم باراک بە ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی گوتووە، سوپای تورکیا پێشوەختە ئاگاداری ڕێڕەوی فڕین و ئامانجی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل نەبووە، ئەمەش نزیک بووە لهوهی ببێتە هۆی وەڵامدانەوەی سەربازی و پەرەسەندنی نەخوازراو.
گوتوشیەتی، لە ئێستادا واشنتن هێڵێکی گەرمی دیپلۆماسی گرتووەتە بەر بۆ دروستکردنی میکانیزمێکی پەیوەندیی بەردەوام و خێرا لەنێوان لایەنەکاندا تاوەکو ڕێگری لە هەر هەڵەتێگەیشتنێکی سەربازیی مەترسیدار بگرێت.
دوێنی سوپای ئیسرائیل لە دوو کاتی جیاوازدا هێرشی کردەسەر بنکەی ئاسمانیی "ئەبو زوهور" لە سووریا.