ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگه‌یاند، پێشنیازی نوێی ئه‌مریكایان له لایه‌ن پاكستانه‌وه پێگه‌یشتووه و خه‌ریكن تاوتوێی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18ـیی نیسانی 2026، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگه‌یاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نێوەندگیریی بۆ کۆتاییهێنان بە جه‌نگ، بە سەرکردایەتی پاکستان، تاوتوێی پێشنیازێكی نوێی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پێشنیازه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا، له لایه‌ن سوپاسالاری پاكستانه‌وه گه‌یه‌نراوه‌ته ده‌ست به‌رپرسانی تاران و تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، عاسم مونیر، سوپاسالاری پاكستان، سه‌ردانی تارانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران كۆبووه‌وه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی له نێوان ئێران و ئه‌مریكا.