جێگیرى وەزیرى دەرەوەی ئێران دەڵێت: تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانى دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دیارینەکراوە و هەروەها تا دڵنیانەبین لە ئەنجامێکی باش کۆبوونەوەی دیکە ئەنجام نادەین.
سەعید خەتیبزادە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی بەشدارییکردنی لە کۆڕبەندی ئەنتالیا لە تورکیا و لە کۆنفڕانسیکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: هیچ وادەیەک بۆ دانیشتنی نوێ لەگەڵ ئەمریکا دیارینەکراوە.
گوتیشی: پاش شکستی دانوستانەکانی خولی یەکەم لە ئیسلام ئاباد، ئێستا کار لەسەر لێکتێگەیشتنی زیاتر دەکەین، پێش هەر کۆبوونەوەیەک و بەبێ خوێندنەوەى گونجاو وڵاتەکەمان بەشدارى هیچ کۆبوونەوەیەک ناکات.