ڕاستەوخۆ

حوسییەکان: ئه‌گه‌ر پێویست بکات پشتیوانیی سەربازیی ئێران دەکەین

reset font size increase font size

سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵای حوسییه‌كان ڕایگه‌یاند، هه‌ركاتێك پێویست بكات، دێنه‌ ناو جه‌نگه‌وه‌ و پشتیوانیی له‌ به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ و ئێران ده‌كه‌ن.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26-3-2026 عەبدولمەلیک حوسی، سه‌رۆكی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای حوسییەکانی یەمەن، لە گوتارێکدا، کە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی (مەسیرە)ی ئەو بزوتنەوەیەوە پەخش کرا، پشتیوانی و دڵسۆزیی تەواوی بزووتنەوەکەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا دووپات کردەوە و ڕایگه‌یاند، ئەگەر پێویست بێت، دێنە ناو جه‌نگه‌وه‌ و درێغی ناکەن لە گرتنەبەری هەنگاوی سەربازیی.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حوسییه‌كان باسی له‌وه‌ش كرد، لە کاتی قەیران و جەنگی یەمەندا، ته‌نها پشتیوانی فەرمیی ئەوان، ئێران و لەسەر ئاستێکی فراوانتریش بەرەی موقاوەمە بوو، بۆیه‌ وەک گەلی یەمەن "پاداشتی وەفا بە وەفا دەدەینەوە".

گوتیشی، درێغی ناکەن لە جێبەجێکردنی ئەرکی ئیسلامیی خۆیان دژی "زایۆنیستەکان" و هاوپەیمانە ئەمریکییەکەیان.

ده‌شڵێت "هەر گۆڕانکارییەک لە مەیدانی جەنگدا پێویست بە هەڵوێستی سەربازیی بکات، ئەنجامی ده‌ده‌ین، وەک چۆن لە قۆناغەکانی پێشوودا ئەنجاممان داوە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.