چه‌كدارانی داعش له شاری ره‌قه هێرشیانكرده سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كانی سوریا و چوار كه‌سیان كوشت.
ئاژانسی هه‌واڵی سانای حكومه‌تی سوریا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چه‌كدارانی داعش له شاری ره‌قه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بازگه‌ی سه‌باهیه‌ی رۆژئاوای شاری ره‌قه و چوار ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سوریایان كوشتووه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش چه‌كدارانی داعش له پارێزگای دێره‌زوور و شاری ره‌قه، له دوو هێرشی جیادا سێ ئه‌ندامی هێزه ئه‌منیه‌كانی سوریایان كوشت.
هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێكخراوی داعش له په‌یامێكی ده‌نگییدا داوای له چه‌كداره‌كانی كرد شه‌ڕی حكومه‌تی سوریا بكه‌ن و سوپا و حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رعی به هه‌ڵگه‌ڕاوه له دین و ده‌رچوو و خیانه‌تكار ناوبرد.