ڕاستەوخۆ

پسپۆڕێك: لەبارچوون کێشەیەکی باوە و خەتای ژن نییه‌

reset font size increase font size

پسپۆرێكی ئەڵمانی بواری نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون هۆكاره‌ باوه‌كانی له‌ بارچوونی كۆرپه‌له‌ ئاشكراده‌كات و روونیده‌كاته‌وه‌ زۆرینه‌ی هۆكاره‌كان په‌یوه‌ندی به‌ خودی ژنه‌كه‌وه‌ نییه‌.

لاورا ترۆست ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، لەبارچوون زۆر زیاترە لەوەی ژنان هه‌ستی پێدەکەن، نزیکەی 30%ی هەموو دووگیانییەکان بە لەبارچوون کۆتایی دێت، تەنانەت زۆربەیان پێش ئەوەی ژنەکە بزانێت دووگیانە ڕوودەدات.

ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، له‌بارچوون سەرەڕای ئەوەی دیاردەیەکی تەندروستی بەربڵاوە لە جیهاندا، بەڵام هێشتا لەهەندێک کۆمەڵگادا بابەتەکە بە نامۆ تەماشا دەکرێت و زۆرێک لە ژنان لە کاتی ڕوودانیدا دووچاری گۆشەگیری و خەمۆکی و لۆمەکردن دەبنەوە.

لاورا، دەڵێت، لەبارچوون دەتوانێت بە چەندین هۆکار ڕووبدات، لە بۆماوەییەوە تا ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان و خەمۆکی، تەمەنی زیادی ژن و پیاوەکە، قەڵەوی، جگەرەکێشان و پیسبونی کەش و هەواو و چەندین هۆکاری بایلۆجی و ژینگەی دیکەی، هەرگیز دەرئەنجامی هیچ شتێک نییە کە کەسی دووگیان کردوویەتی یان نەیکردووە، تاوەکو ئیستاش هیچ هۆکارێکی زانستی دیاریکراو بۆ ڕوودانی ئەم حاڵەتە دەستنیشان نەکراوە.

به‌ گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون، لە هەندێک کولتوردا تەنانەت ڕێوڕەسمی ماتەمینی بۆ لەدەستدانی دووگیانییەکە دەگێڕن؛ هەندێکی تریش کەمترین گرنگی بە چاکبوونەوەی دۆخی دەروونی بەو ژنانەی دووچاری لەبارچون دەبن پێشکەش دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.