ڕاستەوخۆ

بێسەروشوێنبوونی ژنێک لە سوریا مەلەفی ڕفاندن دەورووژێنێتەوە

reset font size increase font size

 

جارێکی دیکە دۆسیەی ڕفاندن و بێسەروشوێنبوونی ژنان لە سوریا دەبێتەوە ڕۆژەڤی میدیاکان؛ ئەمەش دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ڕۆژی17ی ئایار، ژنێک بە ناوی زوحا ڕزق ئەسعەد لە گەڕەکی سەبیلی شاری حومس، دوای ئەوەی بە مەبەستی کڕینی پێداویستی ناوماڵ لە ماڵەکەی چووەتە دەرەوە، شوێنەواری  نەماوەو تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نییە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ترس و دڵەڕاوکێ باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە؛ دانیشتوانی گەڕەکەکە باس لەوە دەکەن کە ڕفاندن لە "ڕۆژی ڕووناکدا" بووەتە دیاردە و دەسەڵاتدارانی ناوچەکەش، کە لە ژێر کۆنترۆڵی دەستەی تەحریری شامدان، نەیانتوانیوە سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن.

ئەم دۆسیەیە هاوشێوەی کەیسی "بەتول عەلوش"ـە، ئەو کچە گەنجەی کە لە ڕێگەی نێوان لازقیە و بانیاس بێسەروشوێن بوو و دواتر لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت، بەڵام گومانەکان لەسەر ڕاستی و دروستی لێدوانەکانی و فشاری ئەمنی لەسەری هەر بەردەوامن.

چاودێرانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە بێدەنگی فەرمی و نەبوونی ڕوونی لە لێکۆڵینەوەکاندا، ژیانی ژنان لەو ناوچانەدا ڕووبەڕووی مەترسییەکی جددیتر دەکاتەوە و هەر حاڵەتێکی نوێ، تووڕەیی شەقام بەرانبەر بە ناسەقامگیری ئەمنی زیاتر دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.