ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردومانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە تاران كچە كوردێك گیانی لە دەستداوە.
هەنگاو ڕایگەیاندووە، بێریڤان مەولانی، کچێکی تەمەن 22 ساڵانی کوردە و خەڵکی سەردەشتە، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی زەعفەرانییەی تاران گیانی لە دەست داوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم کچە که نیشتەجێی تاران بووە، شەوی سێشەممە، لە ئەنجامی کردنە ئامانجی ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەڕەکی زەعفەرانییە کوژراوە و تەرمەکەی بۆ بەخاکسپاردن بۆ سەردەشت گەڕێندراوەتەوە.
باس لەوەشدەكات، لە کاتی بۆردومانەکەدا، ژمارەیەک لە ماڵە نیشتەجێبوونەکانی ئەو گەڕەکە لەوانە ماڵی بێریڤان مەولانی لە شەقامی ماکوویی ئەو گەڕەکە ڕوخاون و چەند هاووڵاتیی مەدەنی دیکەش کوژراون.