ڕاستەوخۆ

کەژار: گیانلەدەستدانی نیلوفەر عەتا ئەنجامی توندوتیژیی سیستماتیکی دەسەڵاتی پیاوسالاری ئێرانە

reset font size increase font size

دوای ئەوەی کچە کوردێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوەی نیلوفەر موجەویر تەمەن ٢٧ ساڵ، لە ئەنجامی ئەشکەنجەی توندی هێزەکانی ئێران لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا، کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی کوردستان (کەژار) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی کوردی کرد دژی کوشتنی ژنان بوەستنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەژاردا هاتووە کە ئەم رووداوە لە کاتێکدا دێت کە لە ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" نزیک دەبینەوە، و ئەزموونی نیلوفەر تەنیا ڕووداوێکی گۆشەگیر نییە، بەڵکو بەشێکە لە وێنەیەکی گەورەتری توندوتیژیی ڕێکخراو و هێرشی سیستماتیکی دەسەڵات دژی ژنان کە لەسەر بنەمای سیستەمی پیاوسالاری بەڕێوە دەچێت.

ئاماژە بەوەش کراوە کە تەنیا لە مانگی ڕابردوودا (ئاب) زیاتر از ٢٠ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون، کە ئەمەش نیشانەی بەرزبوونەوەی مەترسیداری ئاستی توندوتیژییە. کەژار جەختی کردەوە کە توندوتیژی دژی ژنان تەنیا تاوانێکی ئاسایی نەبووە، بەڵکو بەرهەمی ڕاستەوخۆی پەیوەندییە ناڕەواکانی دەسەڵات و سیاسەتی کوشتن و سەرکوتکردنە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا، کەژار وێڕای ئیدانەکردنی توندوتیژی و پێشێلکارییەکان، داوای لە ویژدانی هەستیار و کۆمەڵگەی کوردستان کرد لە بەرامبەر ژنکوژییەکاندا بێدەنگ نەبن و بەرگریکردن لە ژیان بکەن بە ئەرکێکی ئەخلاقی و سیاسی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.