ڕاستەوخۆ

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان لەبارەى ئاشتى دەستیپێکرد

reset font size increase font size

ئەمڕۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان کە لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا و یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا سەرپەرشتى دەکرێت بە دروشمی "بێ ئێمە ئاشتی نیە" لە شاری زیوریخی سویسرا دەستیپێکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆ لەبارەى چەند پرسێک دەکرێت لەوانەش ڕۆڵی ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتی، ئەزموونەکانی دانوستان، نوێنەرایەتی یەکسان، ئازادیی پێکەوەبوون و بنەمای کۆمەڵایەتی ئاشتی بەردەوام .

ئاماژە بەوەشکراوە، نزیکەی ١٨٠ نوێنەری هەر چوار بەشى کوردستان و وڵاتانی دیکە بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو کەسانەى وتار پێشکەش دەکەین بریتین لە پەروین بوڵدان بوڵدان، ئەندامی شاندی دەم پارتى ئیمرالی، ڤیکتۆریا ساندینۆ، سیناتۆری پێشووی کۆڵۆمبیا و دانوستانکاری ئاشتی، کیزکیتزا گیل دی سان ڤیسێنتی، زیندانی سیاسی پێشووی وڵاتی باسک.

هاوکات، لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا ڕاپۆرتێک ئامادە دەکرێت و لەگەڵ ڕای گشتیدا گفتوگۆى لەبارەوە دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.