وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، مه‌رجیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ڕاگرتنی هه‌میشه‌یی جه‌نگه.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هیچکاتێک ڕەتیان نەکردوەتەوە بچنە پاکستان و لە ئیسلام ئاباد دانوستان لەبارەی ڕاگرتنی شەڕەوە بکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، مەرجی ئێران بۆ هەرجۆرە دانوستانێک ڕاگرتنی تەواوەتی ئەو جەنگە نایاساییەیە کە بەسەریاندا سەپێندراوە.
لەبارەی هێرشکردنە سەر وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر عەباس عێراقچی ڕایگەیاندوە، هەر تیشکدانەوەیەک لە وێستگە ئەتۆمییەکەدا کاریگەرییەکەی تەنها بۆ ئێران نابێت، بەڵکو وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش دەگرێتەوە.