ڕاستەوخۆ

نومان کورتولموش: پێویستە هەموو لایەک بەگوێرەی هەستیارییەکانی قۆناغی نوێ بجوڵێنەوە

reset font size increase font size

نومان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، نابێت چیتر بەگوێرەی قۆناغ و سیاسەتی پێشووتر قسە بکرێت و جەختی کردەوە، پێویستە هەموو لایەک بەگوێرەی هەستیارییەکانی قۆناغی نوێ ڕەفتار بکەن و واز لە زمانی ڕق و ناکۆکی بهێنن.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە بە 467 دەنگ، ڕەنگدانەوەی پشتیوانیی ڕاستەقینەی گەل بوو لە سیاسەتدا و ئاشکرای کرد، یاساکە بە شێوازێک ئامادە کراوە تا لای زۆربەی لایەنە سیاسییەکان قبوڵکراو بێت.

نومان کورتولموش دەڵێت، یاسای چوارچێوە بە لەبەرچاوگرتنی هەستیارییە نەتەوەییەکان و پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت ئامادە کراوە، هەر بۆیە پشتیوانییەکی مەزنی لە ناو پەرلەماندا بەدەست هێنا.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، یاسای چوارچێوە بە هیچ شێوەیەک لێبوردنی گشتی لەخۆ ناگرێت، بەڵکو لیژنەی تایبەتمەند دانە بە دانە بڕیار لەسەر دۆسیەکان دەدات. راشیگەیاند، چیتر نابێت بەگوێرەی هاوکێشەکانی پێشوو قسە بکرێت؛ دەبێت تەواوی لایەنەکان لە چوارچێوەی هەستیارییەکانی قۆناغی نوێدا بجوڵێنەوە.

نومان کورتولموش رایگەیاند، هەڕەشە دەرەکییەکانی سەر تورکیا ڕوویان لە هەڵکشان کردووە، بەم مەبەستەش پشتبەستن بە بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆیی بووەتە پێویستییەکی زەرور. جەختی لەوەش کردەوە، بێگومان ئیسرائیل هەوڵی ئاژاوەگێڕی و تێکدانی ئەم پرۆسەیە دەدات، هەربۆیە پێویستە هەمووان ئاگادار و چاوکراوە بن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.