هونەرمەند نوارین، کە ١١ ساڵ بوو لە ئەورووپا دەژی و دوێنێ گەڕایەوە بۆ تورکیا، لە فڕۆکەخانەی چۆکورۆڤا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و تاوەکو ئێستاش لە دەستبەسەرگەدایە.
بەگوێرەی هەواڵی میدییاکانی تورکیا، نوارین کە خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەریی کوردییە وەک "گەرێلا"، "هاتن بڵاو بوون"، "هەبوون"، "شیتڵە ئازادی"، "دایە"، "ناوی تە" و نوێترین بەرهەمی لە ساڵی ٢٠٢٦دا بە ناوی "سەر سیپانە"، لە کاتی گەیشتنیدا بە فڕۆکەخانە ڕووبەڕووی بڕیاری دەستگیرکردن بووەوە.
هێشتا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بە فەرمی ڕوون نەکراوەتەوە، بەڵام ئاماژە بەوە دەکرێت کە لە دۆسیەکەیدا بڕیاری نهێنی (شەفافیەت/قەدەغەی زانیاری) دراوە.