لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا، بڕیارە کۆمیسیۆنێکی چاودێری لەژێر چەتری پەرلەمانی تورکیا و لە ماوەی دە ڕۆژدا دامەزرێت، کە لە ١٧ ئەندام پێکدێت و لایەنە سیاسییەکانیش بەگوێرەی ڕێژەی نوێنەرایەتییان تێیدا بەشداری دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، پەرلەمانتارانی بەشدار لەم کۆمیسیۆنەدا بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەکە و ڕاپۆرتە پەیوەندیدارەکان دەکەن. ئەرکی سەرەکیی کۆمیسیۆنەکە بریتی دەبێت لە چاودێریکردنی کارەکان، ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر ڕەوتی پرۆسەکە، و لە کاتی پێویستیشدا کارکردن لەسەر ڕێکخستنەوەی یاسایی و پێشکەشکردنی پێشنیازەیاسا بە پەرلەمان.