ڕاستەوخۆ

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە بڕۆکسل بۆ بەدەستهێنانی پێگەی چاودێر لە نەتەوە یەکگرتووەکان ساز دەکات

reset font size increase font size

بۆ دیاریکردنی نەخشەڕێگایەکی دیپلۆماسی و دروستکردنی هەڵوێستێکی هاوبەشی کوردی بە مەبەستی بەدەستهێنانی مافی نوێنەرایەتیی گەلی کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەرەتای مانگی داهاتوو کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە شاری بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ساز دەکات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کەنەکە، کۆنفرانسەکە درێژەپێدەری بڕیارەکانی 24ەمین جڤاتی گشتیی کەنەکەیە کە لە حوزەیرانی 2026ـدا بەڕێوە چوو، و تێیدا بڕیار درا داواکارییەکی فەرمی پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت بۆ دانپێنانی نەتەوەیی و بەدەستهێنانی پێگەی ئەندامی چاودێر بۆ کورد هاوشێوەی پێگەی فەلەستین.

 کەنەکە ڕوونیشی کردەوە کە سەرەڕای ئەوەی ژمارەی دانیشتووانی کوردستان نزیکەی 60 ملیۆن کەسە، بەڵام لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا نوێنەرایەتییان نییە و بابەتیش پێشتر لە ڕێگەی نامەیەکەوە گەیەنراوەتە ئەنتۆنیۆ گوێتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 جەختیش لەوە کرایەوە کە بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە پێویستی بە یەکڕیزی و دەستپێکردنی هەڵمەتی جەماوەری هەیە، و بڕیارەشە کۆنفرانسەکە لە ڕۆژی 3ی تشرینی یەکەمی 2026 بەڕێوە بڕوات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.