لە پێشهاتێکی کتوپڕ و نا ئاساییدا، شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانی (دەم پارتی) بۆ دیداری عەبدوڵڵا ئۆجالان، بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نووچە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پێشتری دەم پارتی کە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی حکومەت بڵاوکرابووەوە، بڕیار وا بوو دیدارەکە لە 23ی تەممووزی 2026 ئەنجام ببدرێت؛
بەڵام چوونی پێشوەختەی شاندەکە لەمڕۆدا (20ی تەممووز)، بە ڕووداوێکی "نائاسایی" دادەنرێت کە پێچەوانەی بەرنامە و پلانی پێشوەختە دیاریکراوەکەیە.
نوێدەکرێتەوە..