دەم پارتی لە شاری ئەستەنبوڵ کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ جەماوەر ئەنجام دا بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پرۆسەی ئاشتی، کۆمەڵگەی دیموکراتیک و دوا پێشهاتەکان.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر 19:00 لە هۆڵی لابێلا بە ئامادەبوونی تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتەکە، و بەڕێوەبەرانی لقی ئەستەنبوڵ دەستی پێکرد و پاش وتارە سەرەتاییەکان بە داخراویی بەڕووی ڕۆژنامەواناندا بەردەوام بوو.
لە وتارەکەیدا، باکرهان پەیامێکی ئاراستەی دایکانی ئاشتی کرد و گوتی: "یان ئێوە وەرن، یان ئێمە دێین بۆ لاتان".
هەروەها سەبارەت به دۆخی یاسایی نوێ جەختی لەوە کردەوە کە خەبات و تێکۆشان بە بێ بەشداریی گەل بێبەرھەم دەبێت، و لەبارەی یاساکەشەوە گوتی: "ئەم یاسایە یاسایەک نییە کە کێشەی کورد بە تەواوی چارەسەر بکات، بەڵام نابێت بە سوکی وەربگیرێت"