نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پرۆسەی تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە هێزەکانی حکومەتی سووریا دەکات و بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ سەقامگیریی وڵاتەکەی ناو دەبات.
لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی "دیدگەی حەکیمانەی ئەحمەد شەرع" و هەوڵەکانی مەزڵووم عەبدی دەکات لە سەرخستنی پرۆسەکەدا.
هەروەها داوا لە سەرجەم لایەنە کوردییەکان و پێکهاتەکانی سووریا دەکات پشتگیری لەو هەنگاوانە بکەن بۆ ئەوەی وڵات بەرەو ئاشتی و بووژانەوە هەنگاو بنێت.