ڕاستەوخۆ

دانەوێڵەی هەولێر: 40 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران لەبەردەم مەترسیی تێکچووندایە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر ئاگادارییەکی بەپەلەی سەبارەت بە مەترسیی تێکچوونی بڕێکی زۆر لە گەنمی جووتیاران بڵاو کردەوە و داوای گواستنەوەی دەستبەجێی دەکات بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

میران بەختیار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر ڕایگەیاند، داوایەکی فەرمییان ئاڕاستەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق کردووە بۆ گواستنەوەی 40 هەزار تۆن گەنمی کۆکراوە، ئەوەش بەهۆی پڕبوونی توانای کۆگاکردنی سایلۆکان و نەبوونی شوێنی پێویست.

ئەمساڵ بڕی 197 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکانی هەولێر، قوشتەپە و کۆیە وەرگیراوە. 122 هەزار تۆنی هی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بووە و نزیکەی 67 هەزار تۆنیشی گەنمی جووتیارانی سنووری ماددەی 140 بووە.

بەهۆی زۆری بڕی وەرگیراو، 40 هەزار تۆن گەنم لە گۆڕەپانە کراوەکاندا بە بێ کۆگا ماوەتەوە. بەڕێوەبەری دانەوێڵەی هەولێر هۆشداریی دا کە بەهۆی نەبوونی ئامێری داپۆشینی پێویست لە گۆڕەپانەکاندا، هەر شەپۆلێکی بارانبارین مەترسیی ڕاستەوخۆ و جدی لەسەر تێکچوونی بەرهەمەکە دروست دەکات ئەگەر بە خێرایی نەگوازرێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.