ڕاستەوخۆ

هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ 410 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرز بووەتەوە

reset font size increase font size

بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان وەک بەشێکی سەرەکی لە ژێرخانی هەناردەی نەوتی عێراق و سەرچاوەی داهاتی نیشتمانی خزمەت دەکات، لە ئێستادا ئاستی هەناردەی ڕۆژانە لە ڕێگەی ئەم بۆرییەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گەیشتووەتە نێوان 400 بۆ 410 هەزار بەرمیل.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەم بڕە هەناردەکراوە بەسەر چەند سەرچاوەیەکدا دابەش دەبێت؛ بە جۆرێک 210 بۆ 235 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرهەمی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانە، 40 بۆ 50 هەزار بەرمیلی هی کێڵگەکانی کەرکوکە، و ئەوەی دیکەشی لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە بە تانکەر دێنرێت و لە بۆریی نەوتی کوردستان دەکرێت بە مەبەستی هەناردەکردنی.

هاوکات پرسی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بوەتە تێمی سەرەکیی گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان هەولێر و بەغدا؛ لە کاتێکدا لە ئێستادا تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت بە 14 دۆلار دیاری کراوە، کۆمپانیا نەوتییەکان جەخت دەکەنەوە، تێچووی ڕاستەقینە لە هەندێک کێڵگەدا زۆر لەوە زیاترە و داواکارن حکومەتی فیدراڵ خەرجییە ڕاستەقینەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.