ڕاستەوخۆ

پەیوەست بە نەخۆشیی ئەلزهایمەر دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی ڕەزامەندی لەسەر دوو پشکنینی نوێی خوێندا

reset font size increase font size

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی ڕەزامەندیی فەرمیی لەسەر دوو پشکنینی نوێی خوێندا، کە هاوکارن بۆ دەستنیشانکردنی زووتری نەخۆشیی ئەڵزهایمەر.

بەمەش ژمارەی ئەو پشکنینانەی خوێن، کە ڕەزامەندیی ئەو دەزگایەیان بەدەستهێناوە بۆ گەیاندنە دیاریی ئەم نەخۆشییە گەیشتە 4 جۆر.

پشکنینی یەکەم بە ناوی (Elecsys pTau217) لەلایەن کۆمپانیای Roche بۆ کەسانی سەروو تەمەن 55 ساڵ کە نیشانەی دابەزینی ئاستی ژیرییان هەیە بەرهەمهێنراوە، پشکنینی دووەمیش بە ناوی (PrecivityAD2) لەلایەن کۆمپانیای C2N Diagnostics بۆ کەسانی تەمەن 40 ساڵ بەرەو سەروو، کە نیشانە سەرەتاییەکانی لەبیرچوونەوەیان تێدا دەردەکەوێت گەشەی پێدراوە.

هەردوو پشکنینەکە ئامانجیان دۆزینەوەی پرۆتینی ئەمایلۆیدن لە مێشکدا، کە نیشانەیەکی بایۆلۆژیی سەرەکیی ئەڵزهایمەرە. پسپۆڕانی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی جەخت دەکەنەوە، ئەنجامی ئەم پشکنینانە بە تەنیا بەس نین، بەڵکو دەبێت لەلایەن پزیشکەوە لەگەڵ مێژووی تەندروستیی نەخۆش و نیشانەکانی دیکە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.

بە گوێرەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەلزهایمەر باوترین جۆری لەبیرچوونەوەیە کە دەبێتە هۆی پووكانەوەی خانەکانی مێشک. نیشانە سەرەتایی و درێژخایەنەکانی برێتین لە لەبیرچوونەوەی ڕووداوەکان، تێکچوونی هاوسەنگی، گۆڕانی ڕەفتار، خەمۆکی، لاوازیی بڕیاردان و دانانی کەلوپەل لە شوێنی نەگونجاو.

هۆکارەکانی وەک بەساڵداچوون، قەڵەوی، نەخۆشیی شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن، جگەرەکێشان، کحول و گوشاری دەروونی ئەگەری تووشبوون زیاد دەکەن, لە بەرامبەردا چالاکیی جەستەیی، خۆراکی تەندروست، ڕاهێنانی مێشک، بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی شەکر و پەستانی خوێن ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییە کەم دەکەنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.