ڕاستەوخۆ

کاروانی پێنجەمی نەخۆشانی تالاسیمیا ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران

reset font size increase font size

وەزارەتی تەندروستی چوونی کاروانی پێنجەمی نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، کاروانی پێنجەمی نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک كه‌ ژماره‌یان 140 توشبووه‌، ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتکران و لە ڕۆژانی داهاتوودا کاروانی شەشەم و هاوەڵەکانیان بەڕێدەکرێن بۆ هەمان مەبەست.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، کاروانی پێنجەم لە 28 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا پێکدێت.

جەختیان لەوەشکردەوە، به‌ بودجەی نزیکەی 11 ملیار دینار له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، تەواوی خەرجیەکانی چوون و هاتنەوە، مانەوە، پشکنینەکان و نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان دابینكراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.