ڕاستەوخۆ

قائمقامیەتی ڕانیە فرۆشتن و هاوردەکردنی خواردنەوەی وزەبەخشی "4U" قەدەغە دەکات

reset font size increase font size

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردن و فرۆشتنی خواردنەوەی وزەبەخشی "4U"، بەهۆی ئەوەی خواستێکی زۆری منداڵان و مێردمنداڵانی لەسەر بووە و سەرەڕای ئەوەی لەسەر لەیبڵەکەی نووسراوە بۆ خوار 16 ساڵ ڕێگەپێدراو نییە، بەڵام لە شوێنکارەکاندا ئەو مەرجە ڕەچاو نەکراوە و بەهۆی خەڵات و دیارییەکانی ناو قاپەکەیەوە منداڵان هان دراون بۆ کڕینی زیاتر.

بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان (بەشی بازگەکانی ڕاپەڕین) ئاگادار کراوەتەوە کە ڕێگری لە هێنانی ئەو بارهەڵگرانە بکەن کە خواردنەوەکە بۆ سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەگوازنەوە،.

هەروەها قائمقامیەت هۆشداری دا کە هەر فرۆشگایەک خواردنەوەی وزەبەخش بە منداڵان بفرۆشێت یان ڕیکلامی بۆ بکات، شوێنکارەکەی دادەخرێت و هاوشێوەی جگەرە، ڤەیپ و خواردنەوە کحولییەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، و داواش لە هاووڵاتییان کراوە لە کاتی بینینی سەرپێچیدا پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708593000)ـەوە بکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.