ڕاستەوخۆ

تۆمارکردنی 145 حاڵەتی تبى خوێنبه‌ربوون و 9 گیانلەدەستدان لە عێراق

reset font size increase font size

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئاب، ١٤٥ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبه‌ربوونی کریمیا-کۆنگۆ (CCHF) لە سەرانسەری وڵات تۆمار کراون، کە تێیاندا ٩ کەس گیانیان لەدەست داوە.

سەیف البدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ڕۆژنامە فەرمییەکانی ڕاگەیاند کە لە کۆی گشتیی گیانلەدەستدانەکان، ٦ حاڵەت لە پارێزگای ذی قار و یەک حاڵەتیش لە هەریەکە لە پارێزگاکانی دیالە، بابل و بەسرە تۆمار کراون. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە "لە چواریەکی یەکەمی ساڵدا تەنیا ٤٠ حاڵەت و یەک گیانلەدەستدان تۆمار کرابوون، پێش ئەوەی ژمارەکان ڕوو لە هەڵکشان بکەن."

تای خوێنبه‌ربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی گوازراوەیە و زۆرجار لە ئاژەڵەوە دەگواسترێتەوە بۆ مرۆڤ، ئەو کەسانەش کە لە نزیکەوە لەگەڵ ئاژەڵدا کار دەکەن، زۆرترین مەترسیی تووشبوونیان لەسەرە.

ڤایرۆسەکە دەکرێت لە ڕێگەی پێوەدانی مێشوولە یان مێشولەی تایبەتەوە بگواسترێتەوە، هەروەها لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لە ڕێگەی شلە جەستەییەکان وەک خوێن و لێكەوە بڵاو دەبێتەوە.

سەرەڕای ئەوەی حاڵەتەکان بە پلەی یەکەم لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەتایبەت لە ذی قار چڕ بوونەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی تەندروستی و خۆجێیی ڕێکار و ڕێوشوێنی توندیان گرتووەتە بەر، لەوانەش قەدەغەکردنی سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگە فەرمییەکان، و داوا لە هاووڵاتیان دەکەن خۆپارێزیی پێویست پەیڕەو بکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.