ڕاستەوخۆ

ئیسپانیا ڕێگەی دا بە لەنگەرگرتنی کەشتییە تووشبووەکەی ڤایرۆسی"هانتا" لە بەندەرەکانیدا

reset font size increase font size

حکومەتی ئیسپانیا بڕیاری دا دەرگای بەندەرەکانی بەڕووی کەشتیی گەشتیاریی (MV Hondius) بکاتەوە و ڕێڕەوێکی تەندروستیی جیاکراوەی بۆ گواستنەوەی 147 سەرنشین و تیمی کەشتییەکە لە بەندەری گرانادیلا لە دوورگەی تێنێریف ئامادە کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کوشندەی "هانتا" لەنێو کەشتییەکەدا سێ گەشتیار گیانیان لەدەستدا و ترس و دڵەڕاوکێی نێودەوڵەتی دروستبوو.

 تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسوس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) بە یاوەری وەزیرانی ناوخۆ، تەندروستی و سیاسەتی نیشتمانیی ئیسپانیا گەیشتە دوورگەکە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی گەشتیارەکان بۆ فڕۆکەخانە بکات.

 لە پەیامێکی کراوەشدا بۆ دانیشتووانی ناوچەکە جەختی لەوە کردەوە کە "ئەمە کۆرۆنایەکی دیکە نییە" و مەترسییەکە بۆ سەر خەڵکی ئاسایی زۆر نزمە، چونکە ڤایرۆسەکە زۆربەی کات لە ڕێگەی مشکەوە دەگوازرێتەوە و گواستنەوەی لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ لە حاڵەتی زۆر دەگمەندایە.

هەرچەندە چەند پاسە داخراو لە بەندەرەکەی ئیسپانیا چاوەڕێی گواستنەوەی گەشتیارە ئەمریکی، بەریتانی و ئەوروپییەکان دەکەن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی فڕۆکەی تایبەتەوە بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان، تیمە تەندروستییەکان لە ئەرجەنتین، سەنگاپوور و تەنانەت لە دوورگە دوورە دەستەکانی وەک "تریستان دا کونا" خەریکی بەدواداچوونی وردن بۆ هەر کەسێک کە بەرکەوتنی لەگەڵ ئەم کەشتییە هەبووبێت، کە لە 1ی نیسانەوە گەشتەکەی دەستپێکردووە.

بەرپرسانی تەندروستی ئیسپانیاش جەخت دەکەنەوە کە بەهۆی ڕێکارە توندەکانی ئیسپانیا و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، دۆخەکە بە تەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.