ڕاستەوخۆ

لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە حەوت سەد منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لەدایک بوون

reset font size increase font size

بەپێی ئاماری فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، تەنها لە مانگی ڕابردوودا ٧٥٧ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی شارەکە لەدایک بوون، کە ئەمەش نیشانەی بەردەوامیی ڕێژەی لەدایکبوونە لە ناوچەکەدا و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیش لەو ناوەندەدا بە ڕێژەیەکی فراوان پێشکەش کراون.

بە گوێرەی وردەکاریی ئامارەکە، لە کۆی گشتیی ئەو منداڵانەی لەدایک بوون، ٣٩٥ منداڵیان ڕەگەزی نێر (کوڕ) بوون و ٣٦٢ منداڵیشیان ڕەگەزی مێ (کچ) پێکهێناون.

هەروەها لە میانەی ئامارەکاندا ئەوەش خراوەەڕوو کە ٢٢٢ منداڵ بە شێوەی پێشوەختە و پێش تەواوبوونی مانگەکانی دووگیانی (نەبەکام) لەدایک بوون، کە بەهۆی بارودۆخەکەیانەوە پێویستیان بە چاودێریی ورد و تایبەتی پزیشکی و خستنە ناو باوەشی چاودێرییەوە هەبووە تاوەکو دۆخی تەندروستییان جێگیر دەبێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.