وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ده‌ڵێ، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه، هه‌زار و 444 كه‌س كوژراون و زیاتر له 18 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تاوەکو 15ی ئەم مانگە، هەزار و 444 کەس کوژراون و 18 هەزار و 154 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەناو قوربانییەکاندا 226 ژن و 204 مێردمنداڵ و منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ هەن، کە 13یان تەمەنیان لە 5 ساڵ کەمترە.
وەزارەتەکە دەشڵێت، تاوەکو ئێستا هەزار و 70 بریندار بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە لەژێر چاودێریی پزیشکیدا ماونەتەوە و 735 نەشتەرگەریی جۆراوجۆریش بۆ بریندارەکان ئەنجامدراون.