ڕاستەوخۆ

نەتانیاهۆ کوژرانی عەلی لاریجانی و فەرماندەی بەسیجی پشتڕاستکردەوە

reset font size increase font size

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە هێرشێکی ئاسمانیدا كوژرانی عەلی لاریجانی، بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایش و غوڵامڕەزا سولەیمانی، سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیجی ئێرانی پشتڕاستكرده‌وه‌.

بنیامین نەتانیاهۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەم بەیانییە عەلی لاریجانی و فەرماندەی بەسیج کە بە وتەی ئەو، بەشێکن لەو گروپەی ئێران بەڕێوەدەبەن و لە شەقامەکاندا ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵک دروستدەکەن، كوژراون.

ڕوونیشیکردەوە، هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوەکردەوە، وڵاتەکەی کار بۆ لاوازکردنی دەسەڵاتی تاران دەکات بەو هیوایەی دەرفەت بۆ خەڵکی ئێران بڕەخسێت، کە کۆتایی بەو ڕژێمە بهێنن، "ئەمە بە بە ئاسانی ڕوونادات، بەڵام ئەگەر بەردەوام بین، دەرفەت بە خەڵکی ئێران دەدەین تاوەکو چارەنووسی خۆیان بەدەست خۆیان دیاری بکەن".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.